به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانیان لە مەزراکانی دەرخەبیە لە ریفی دیمەشق کەوتنەبەر پەلامار کەبە هۆیەوە دوازدە تیرۆریست کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون.
تیرۆریستانی داعشیش دوو گوللە هاوەنیان دا بە گەڕەکی عەباسیین لە دیمەشق .
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ڕوژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فەرەنسا، لە ڕەوتی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر گوندی یەئر ئەلکوسا لەباشووری شاری جرابلوس لە باکووری سوریا لانیکەم بیست کەسی سیڤیل کوژران وپەنجا کەسیش بریندار بوون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە پەلاماری سوپای تورکیا بیست کەسی چەکداریش کوژران .
ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا و هێزی ئاسمانی بەناو هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ناوچەی جرابلوس سەربە پارێزگەی حەلەب لە باکووری سوریا لە چوارشەممەی ڕابردووەوە بە ئامانجی پاکتاو کردنی ئەم ناوچەیە لە ئەندامانی داعش دەستێکراوە .
کەناڵی تەلەفزیونی سوریا ئەخبارییە ڕۆژی پێنج شەممە سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە سوریا ڕایگەیاند: دەوڵەتی رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی سوریا درێژە پێ دەدات....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٨ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٥٧
News ID: 775054
ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا بە دژی تیرۆریستەکان لە ریفی دیمەشق کوژرانی ژومارێک تیرۆریستی لێکەوتەوە .